چین: تایوان هێڵی سوورە و ئەمریکا نابێت لێی نزیک بێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، یاریکردن بە “کارتی تایوان” بە واتای سوکایەتی کردن بە وڵاتەکەمان دێت، پشتیوانی کردنی تایوانیش کاردانەوەی پێچەوانەی دەبێت، دەشڵێت: داوا لە ئەمریکا دەکەین بەهەر شێوەیەک بێت واز لە نزیکبوونەوە لەو هێڵە سوورە بهێنێت، کە چین لەسەر پرسی تایوان دایناوە.

لین جیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بانجوڵی پایتەختی گامبیا سەبارەت بە پشتیوانیکردنی تایوان لەلایەن ئەمریکاوە بەم شێوەیە دوا.

لین جیان ڕایگەیاند، یاری کردن بە “کارتی تایوان” بە واتای سووکایەتی کردن بە وڵاتەکەمان دێت، پشتیوانیکردنی تایوانیش کاردانەوەی پێچەوانەی دەبێت.

دەشڵێت: داوا لە ئەمریکا دەکەین بەهەر شێوەیەک بێت واز لە نزیکبوونەوە لەو هێڵە سوورە بهێنێت، کە چین لەسەر پرسی تایوان دایناوە.

وتیشى، لە جیهاندا تەنها یەک چین هەیە، تایوانیش بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی چین و حکومەتی وڵاتەکەمان تاکە حکومەتی یاساییە، کە نوێنەرایەتی هەموو چین دەکات.

ئەم لێدوانانەی لین جیان لە کاردانەوەی لێدوانێکى مارک لامبێرت جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن بووە، کە لەبارەى بڕیارنامەی ٢٧٥٨ و پرسی تایوان قسەى کردووە، کە تایبەتە بە سەربەخۆیی تایوان و جیابوونەوە لە چین.

ڕ.ش

Comments are closed.