دەوڵەتی تورک دوو ڕۆژە لەسەر یەک باڵەکایەتی بۆردوومان دەکات

باڵەکایەتی

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، دوو ڕۆژە لەسەر یەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کوێستانەکانی باڵەکایەتی بۆردوومان دەکەن.

فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوو ڕۆژە لەسەر یەک بۆردوومانی چیای بوران لە سنووری گوندی ڕایات و کوێستانی گوندەژۆر لە سنووری شارۆچکەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکات.

بۆردومانکردنی ئەم دوو ناوچەیە لە کاتێکدایە، کە ناوچەی کوێستانیی و لەوەڕگان و پێشتر بۆردوومان نەکراوە، هاوکات ئێستا وەرزی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکانە لەو کوێستانانە و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە درووست کردووە.

ب.گ

Comments are closed.