لە مەخموور ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ٢٨٣ ڕۆژە بەردەوامە

مەخموور

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە،  دەستی پێ کردووە، لە ڕۆژی ٢٨٣ـەمیندا بەردەوامە.

لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کردووە و ٢٨٣ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ٥٧ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد.

گرووپی ٥٦ـەمین بە مەڕاسیمێکی تایبەت لە ناو ڕێکخراوی گەنجان لە کامپی مەخموور، بە کۆبوونەوەی گەل بەیاننامەیەکیان پێشکەش کرد و کۆتاییان بە ئێشکگری خۆیان هێنا و دەوریان دا بە گرووپی ٥٧ـەیەمین، و لەسەر ناوی گرووپی ٥٦ـەمین، ئەڤین جۆلەمێرگ وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەڤین جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، چالاکی ئێشکگری ئازادیی مەخموور لە چوارچێوەی کەمپەینی جیهانیی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالاندایە، بە توندی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان شەرمەزار دەکەین، دوژمن دەیەوێت ئێمە فێری ژیانێکی بێ ڕێبەر بکات بەڵام ناتوانێت، پێویستە لە پێناو تێکشکاندنی گۆشەگیریی ئێمەی ژنان و گەنجان بەرخۆدان و تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین.

ب.گ

 

Comments are closed.