دەوڵەتی تورک لەسەر ڕووماڵکردن ڕۆژنامەنووسێکی دەستگیر کرد

ناوەندی هەواڵەکان

پەیامنێری هەواڵی سیاسیی، ئەکیم وەیسئۆغلو لە ئیستەنبووڵ، بەهۆی ڕووماڵکردنی توندوتیژییەکانی پۆلیسی تورکەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی دەستبەسەر کران.

لە وێستگەی میترۆی مەجیدیکۆ لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبووڵ، پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەشێوەیەکی دڕندانە لە ژنە پەنابەرێکیان دا و دەسبەسەریان کرد.

لەوکاتەدا پەیامنێری هەواڵی سیاسیی، ئەکیم وەیسئۆغلو توندوتیژیی پۆلیسی ڕووماڵ کرد، سەرەتا هەوڵیدرا ڕێگەی لێ بگیرێت، پاشان خۆی و هاوڕێکەی دەستبەسەر کران.

پاش دەستبەسەرکردنیان خۆی و هاوڕێکەی برانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شیشلی و بە “ڕێگری لە ئەرک” و “پێشێلکردنی ژیانی تایبەت” تۆمەتبارکران.

چاوەڕوان دەکرێت بەم هۆیەوە لێپرسینەوەیان لێبکرێت و وتەی لێ وەربگیرێت.

ب.گ

Comments are closed.