بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بارانی بە لێزمە دەبارێت

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێوە تەواوی ناوچەکانی عێراق دەکەونە ژێرکاریگەری نزمەپاڵەپەستۆییەکی دەریای سوور، پێشبینی دەکرێت، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە بەردەوامی بارانی بە لێزمە ببارێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ڕۆژی دوشەمەوە تەواوی ناوچەکانی عێراق دەکەونە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سوور، بەو شێوەیەش لە ڕۆژ دووشمە تەواوی ناوچەکانی عێراق هەور دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ڕۆژی سێشەمە بارانی مامناوەند و بە لێزمە دەبارێت، هەروەها هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕو، ڕۆژی چوارشەمە بە هەمان شێوەی ڕۆژی سێشەمە بارانی بە لێزمە و مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، بۆ ڕۆژی پێنجشەمەش کەشوهەوا بە هەمان شێوە ناجێگیر دەبێت.

ب.گ

Comments are closed.