کەشناسى هەرێم: تاوە باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و کەمێک تۆز و خۆڵ لە کاتەکانی شەودا دەبارێت، دەشڵێن، سبەى لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆدا تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و کەمێک تۆز و خۆڵ لە کاتەکانی شەودا دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان چوار بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆدا تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٢ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.