لە فەڕەنسا داوا دەکرێت کۆمەڵکوژیی ئاشووری و کلدانییەکان بە جینۆساید بناسێندرێت

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە، پەرلەمانی وڵاتەکەمان بڕیارنامەیەکی پەسەندکرد، کە داوا دەکات حکومەت ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە نێوان ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٨ لە دژی کۆمەڵگەی ئاشووری و کلدانیەکان ئەنجامیانداوە بە جینۆساید بناسرێت، دەشڵێن، تاکە حزب کە دەنگی بە بڕیارنامەکە نەداوە حزبی چەپی “فەڕەنسای سەربەرز” بووە.

میدیاکانی فەڕەنسا سەبارەت بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە دەربارەى کۆمەڵکوژی ئاشووری و کلدانییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە.

میدیا فەڕەنسیەکان بڵاویان کردەوە، پەرلەمانی وڵاتەکەمان بڕیارنامەیەکی پەسەندکرد، کە داوا دەکات حکومەت ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە نێوان ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٨ لە دژی کۆمەڵگەی ئاشووری و کلدانیەکان ئەنجامیانداوە بە جینۆساید بناسرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، تاکە حزب کە دەنگی بە بڕیارنامەکە نەداوە حزبی چەپی “فەڕەنسای سەربەرز” بووە.

دەشڵێن، لە دەقی بڕیارنامەکەدا هاتووە، جینۆسایدی ئەرمەنستان لەلایەن زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دانپێدانراوە، یەکێکە لەو چوار جینۆسایدەى، کە بە فەرمی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قبوڵکراوە و لە ٢٤ـی نیسانی هەموو ساڵێک لە فەرەنسا یادی دەکرێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە، ئاشوورییەکان داوا دەکەن دۆسییەکەیان بە جینۆساید بناسێندرێت.

جێگای ئاماژەیە، لە نێوان ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٨، ئاشوورییەکان ڕووبەڕووى کۆمەڵکوژى و ئاوارەبوونی زۆرەملێ بوون لەسەر دەستی عوسمانییەکان.

ڕ.ش

Comments are closed.