دادگای فیدڕاڵی لەبارەى هەڵبژاردنى هەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگاکەمان بەپێی فەرمانێکی دەوڵەتی بڕیاری جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ـی مادەی (٢)ـی سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (٧)ـی ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگرت، دەشڵێن، ئەم پرسە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە تا داواکەی سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم یەکلایی دەبێتەوە.

کەمێک پێش ئێستا دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکى دەرکرد.

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگاکەمان بەپێی فەرمانێکی دەوڵەتی بڕیاری جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی مادەی (٢)ـی سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (٧)ـی ساڵی ٢٠٢٤ڕاگرت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم پرسە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە تا داواکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم یەکلایی دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاساوی داواکەی بارزانی بریتیە لەوەی کۆمسیۆن چوار بازنەکەی لەسەر بنەمای ژمارەی دەنگدەران دابەش کردووە نەوەک لەسەر ژمارەی دانیشتووان.

جێگای ئاماژەیە، پاش نەمانی کورسی کۆتاکان ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پەدەکە هەوڵەکانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان چرکردۆتەوە و لە کۆتا هەوڵیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم پەنای بردە بەر ئێران.

ڕ.ش

Comments are closed.