مامۆستایانی زانکۆ: كابینەی نۆیەم بیروڕای ئازاد و ڕۆژنامەگەریی كپ کردووە

هەڵەبجە

مامۆستایانی زانكۆ نیگەرانن لەبەرتەسكردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و لە هەرێمی کوردستان و باس لەوە دەكەن، ئەم كابینەیەی حكومەت بەتەواوی ئازادییەكانی كەمكردووەتەوە، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەكانیش بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئازادییەكان چەندێك پاشكەشیانكردوە، دەشڵێن، دەنگی ئازاد بە دەسەڵات كپ ناكرێت دەبێتە مەرگی خۆیان.

لەماوەكانی ڕابردوو دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان بەئاشكراو بەبێ‌ هیچ بنەمایەكی یاسایی لەلایەن كابینەكەی مەسرو بارزانیەوە ئەنجامدەدرا، بەنموونەش ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان بەڵگەیەكی ڕوون لەسەر ئەوە، هەموو ئەوانە ناڕەزایەتی و ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆیەوە ئەم كابینەیەی حكومەت پەڵەیەكی ڕەشی وەرگرت لەكپكردنی دەنگی ئازاد لە هەرێمی كوردستان تا ئەمڕۆ.

سەبارەت بە ئازادیی ڕۆژنامەوانى و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانى زانکۆی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز قسە دەکەن و هۆشداری دەدەن لە زیاتر کپکردنى دەنگە ئازادەکان و ڕۆژنامەنووسان.

ڕەزوان فاروق
ڕەزوان فاروق

ڕەزوان فاروق مامۆستای زانكۆ بۆ ڕۆژنیوز وتی: دەسەڵات بە هەر ڕێگەیەك بیەوێت دەنگە ناڕازییەكان كپ بكات كە گەندەڵییەكانی ئەوان ئاشكرا دەكات ناتوانێت، بەپێچەوانەوە بە دەستگیركردنیان مەرگی خۆیان دەبینن، چونكە كپكردنی دەنگی ئازاد هیچ خزمەتێك بە پڕۆسەی دیموكراسی ناكات، بەڵكو بەجۆرێكی دیكە خزمەت بەو پڕۆسەیە دەكات.

ئاماژەى بەوەشکرد، خەڵك لەڕێگەی میدیاوە دەنگە ناڕەزایەتیەكان دەبینێت كە دەنگێكی هەقە و بەردەوام چین و توێژەكان پشتیوانی لێدەكەن.

عومەر فوراد مامۆستایەكی دیكەی زانكۆی هەڵەبجەیە وتی: دەستگیر كردنی مامۆستایان و ڕۆژنامەنوسان زیانێكی زۆری

عومەر فوراد
عومەر فوراد

بۆ ناوبانگی قەوارەی هەرێم هەیە، بابەتی زۆر گەورەتر هەیە دەسەڵات خۆیانی پێوە سەرقاڵ بكەن لە پێناو میللەتەكەیان، بەڵام دەستگیركركردنی مامۆستا و چالاكوان و ڕۆژنامەنوسان نیشانەی ئەوەیە ئەو كەسانە چەند تەسك بیردەكەنەوە، دابەزیونەتە سەر ئازادییە كەسیەكان و پڕۆفایلی تایبەتی چین و توێژەكان لەناو كۆمەڵگەدا.

ئەو مامۆستایە وتیشی: دەستگیركردنی ڕۆژنامەونوسان و مامۆستایان نیشانەی گەورە لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم دروستدەكات، بەڵگەش ئەو ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیانەنن بەردەوام لەسەر ئازادییەكان لەكوردستان بڵاودەكرێنەوە، هەموویان ئەنجامەكانیان نیگەتیڤن ئەوەمان پێدەڵێن، ئازادییەكان زۆر بەرتەسك كراوەتەوە، ئازادیی هەیە تا ئەو ڕادەیەی لە بەرژوەندی حیزبەكان و خۆیان نەدرێت، كار گەیشتە لێدان لەو بەرژەوەندیانە تۆ ئازادیت نییە و دەست بەسەر دەكرێیت.

 سەرخێڵ فەتاح مامۆستا بۆ ڕۆژنیوز وتی: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەكان بەردەوام باس لەپێشێلكارییەكانی دەسەڵاتداران دەكات، بەرامبەر ڕۆژنامەونوسان و دەنگی

 سەرخێڵ فەتاح
سەرخێڵ فەتاح

ئازاد هەیە، ئەوە نیشانەی ئەوەیە ئەم كابینەو حكومەتە هیچ بنەمایەكی دەوڵەتداری تێدا نیە، چونكە یەكێك لەبنەماكانی هەر دەوڵەتێك ئازادیی ڕادەربڕینە، قسەكانی بۆ دیموكراسی  بووە بە دروشم و هیچی بەكردار نەكراوە.

وتیشی، دەنگە ئازادەكان لەناو گەل و میللەتدا دەمێننەوە ناكوژێنەوە، بەدەستگیركردنیان خەڵك بەردەوام لەو حیزبانە دوور دەكەوێتەوە، دەنگی ئازاد بەردەوام بەرەو پێشەوە دەڕوات، ئەم كابینەی حكومەتیش بەئاشكرا هیچ ئازادییەكی ڕادەربڕینی نەهێشتووە بەتایبەت لە سنووری زەرد و بادینان.

هـ.ح

Comments are closed.