جارێکی تر بۆ دیداری ڕێبەر ئۆجالان داواکاریی پێشکەشکرا

ناوەندی هەواڵەکان

بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نییە، جارێکی تر محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

هەروەها برای عومەر کۆنار عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم، پۆڵات یەڵدرم و خوشکی وەیسی ئاکتاش، مەلیحە چەتین، بە مەبەستی پێشكەشکردنی داواکاریی بۆ دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسایان کرد.

لە ٢٦ـی ئاداری ٢٠٢١ـەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نییە و لەگەڵ ئەوەی پارێزەران هەفتەی دووجار داواکاری دیدار پێشکەش دەکەن و سەدان جار خانەوادە و پارێزەرەكانی داوای دیداریان كردووە، بەڵام داواكەیان ڕەتكراوەتەوە، لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردووشدا تەنها پێنج جار پارێزەرەکانی توانیویانە ڕێبەر ئۆجالان ببینن.

بەپێی دوایین ڕاپۆرت کە لە ١٧ـی کانونی دووەم لەلایەن فەرمانگەی یاسای سەدە بڵاوکراوەتەوە:

– لە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠١١ـوە لە نێوان مانگی ئایار تا ئابی ٢٠١٩، تەنها پێنج جار دیداری لەگەڵ پارێزەران ئەنجامدراوە؛ دوایین کۆبوونەوە لە ٧ـی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە.

– لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تەنها پێنج دیدار لەگەڵ خێزانەکەی ئەنجامدراوە.

– لە ٣ـی ئازاری ٢٠١٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ براکەی بەڕێوەچوو.

– لە یەکەم ڕۆژەوە تەنها ٢ جار (٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٠ و ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢١) پەیوەندی تەلەفۆنی هەبووە.

– پەیوەندی تەلەفۆنی ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢١ لە ماوەیەکی زۆر کورتدا و لە نیوەدا بڕدرا و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.

ب. ق

Comments are closed.