ڕۆژنامەنووسێك: لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نییە بۆ ڕۆژنامەنووسان

سلیمانی

دۆخی ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرە و مەترسی دەڕوات و ڕۆژنامەنووسان لەسەر بۆچوون و بابەتەکانیان زیندانی دەکرێن و زۆرجاریش بەبێ هۆکار دەڕفێندرێن، ڕۆژنامەنووسێکیش سلێمان ئەحمەد بە نموونە بۆ خراپی کاری رۆژنامەگەری لە هەرێم دەهێنێتەوە و دەڵێت: لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نییە بۆ ڕۆژنامەنووسان.

حەوت مانگە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە لە سنووری فیشخابوور بەبێ هیچ هۆکارێک و بەڵگەیەکی یاسایی، بەبێ هیچ فەرمان و نووسراوێکی دادگا و دادوەر ڕفێندرا، دوای ئەو هەموو ماوەیە ئێستا دەرکەوت کە لە ئاسایشی دهۆک زیندانی کراوە، لەو حەوت مانگەدا ڕێگە بە پارێزەر و کەسوکاری نەدەدرا سەردانى بکەن و بیبنن، تا ڕۆژی سێ شەممە ڕێگە بە پارێزەرەکانى درا چاویان پێی بکەوێت و وەکالەتى بۆ بکەنەوە.

لاوەند نەوزاد
لاوەند نەوزاد

لاوەند نەوزاد ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری دەزگای میدیای عاریفان لە شاریس سلێمانی و لەبارەی دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

لاوەند نەوزاد وتی: دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد كارێكی ناڕەوایە و پیشلكردنی یاسایی كاری ڕۆژنامەوانیە، زیندانی كردن و ناڕەحەتی سلێمان زیندانی كردن و ناڕەحەتی ئێمەیە، ئەو دەستگیركردنە كارێكی ناڕەوایە و ناپەسەندە سەپاندنی ناڕەحەتی و  زەحمەتییە بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان.

سلێمان ئەحمەد لە سەركاری ڕۆژنامەنووسی و ئازادیی ڕادەربڕین دەستگیركراوە”

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك ڕۆژنامەنووسێك دەستگیر دەكرێت، مانای كپكردنی دەنگی ئازادە، سلێمان ئەحمەد لە سەركاری ڕۆژنامەنووسی و ئازادیی ڕادەربڕین دەستگیركراوە، داوای ئازاد بوونی بۆ دەكەین، پێویستە بە یەك دەنگ و بە یەك ڕەنگ هەموو ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بێینە سەر خەت، بۆ ئەوەی سلێمان و هاوشێوەكانی ئازاد بكرێن و ئازادیی ڕادەربڕین فراوانتر بێت لە هەرێمی كوردستاندا.

باسی لەوەشكرد، پێویستە ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان بە ئازادیی و سەربەخۆ بیربكاتەوە و ئازادیی ڕادەربڕینی هەبێت، هەر كەسێك لەگەڵ وتنی دادپەروەری و ڕاستگۆی دابێت لە هەموو شوێنك جێگای نابێتەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ئێستا لە زینداندانن و بێشەروشوێنن، بەهۆی وتنی هەق و ڕاستییەوەیە.

 دەشڵێت: ئێمە ڕۆژنامەنووسان دەبێت قەڵەمەكانمان بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ڕاستی و درووستی بەكاربهێنین، بۆ ئەو كەسانەی وادەزانن ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ گەندەڵستان و گەندەڵكاراندایە.

لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نییە بۆ ڕۆژنامەنووسان”

لاوەند نەوزاد ئەوەشی خستەڕوو، لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نییە، نە بۆ ڕۆژنامەنووسان نە بۆ ماموستا و هاوڵاتییانیش، هەر دادگایەكی پارتی یان یەکێتی یان دادگای هەرێمی كوردستان ئازادیی ڕۆژنامەنووسان پێشل بكات، كارێكی ناپەسەندی و نادرووستی كردووە.

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی یاسا لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ گەندەڵی و كەم تەرخەمی حكومەت، چونكە حكومەت خۆی بە باوكی میللەت دەزانێت، دەبێت باوكیش بەوەفا بێت بۆ ئیمەی ڕۆژنامەنووس، چونكە ئێمە دەنگ و ڕەنگەكان دەگەیەنین، چۆن ئەوان بۆیان هەیە بە ئازادیی بۆچووبەكانیان دەربڕن كەواتە منی ڕۆژنامەنووسیش  بۆم هەیە  بە ئازادیی ڕاكانم دەرببڕم، كاتێك ڕۆژنامەنووسێك زیندانی دەكرێت و تۆمەتێكی دەخرێتە پاڵ لێ ناپرسیتەوە ئەمە پشیلكاری یاسای ڕۆژنامەنووسییە. 

بەیەك دەنگ دەڵێین ئازادیی بۆ سلێمان ئەحمەد”

لاوەند نەوزاد وتیشی: ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە نییە و قۆرغ كراوە،  پێویستمان بەیەك دەنگی و یەكڕیزی و تەبایی و ئاشتی هەیە، داواكارم دەسەڵاتداران یەكڕیزیی و یەكگرتوویی لە هەرێم بەرپا بكەن، پێویستە حكومەت گوێ لە ڕۆژنامەنووسان بگرێت، بۆیە بەیەك دەنگ دەڵێین ئازادیی بۆ سلێمان ئەحمەد.

دوای ئەوەی لە ٢٥ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی ئاژانسی ڕۆنیوز لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە گەڕایەوە بۆ باشووری كوردستان، لە دەروازە فیشخاپور لە لایەن هێزێكی پەدەكەوە ڕفێندرا، دوای نزیكە حەوت مانگ لە بێ سەروشوێن بوونی دەركەوت لە زیندانی ئاسیشی دهۆكە، لە ئێستا ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان داوای ئازدكردنی سلێمان ئەحمەد دەكەن.

هـ.ئ

Comments are closed.