لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەردا گیرا

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتنی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر بڵاوی کردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، رۆژی ڕابردوو لە پارێزگای هەولێر دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر، دەشڵێن، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستمان گرتووە بەسەر ٢٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆرى کریستاڵ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتنی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر بڵاوی کردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، رۆژی ڕابردوو لە پارێزگای هەولێر دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر.

دەشڵێن، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستمان گرتووە بەسەر ٢٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆرى کریستاڵ.

‎ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان تا ڕۆژی ٣٠ـی نیسانی ئەمساڵ ٥٨٠ تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە لەو ژمارەیە ٣٢٨ یان لە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەرەوە تێوەگلاون.

ڕ.ش

Comments are closed.