لە مەخموور وۆرکشۆپێک بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوەچوو

مەخموور

وۆرکشۆپێک لەلایەن تەڤگەری ژنانی گەنج و ئەکادیمیای شەهید ژیان لە مەخموور، بە بەشدارییەکی بەرچاوی ژنان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ بە درووشمی “بە ڕۆحێتی سارا و بیشەنگەکانەوە، خواوەندی سەردەمی گۆشەگیری دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین “، وۆرکشۆپێک، لەلایەن تەڤگەری ژنانی گەنج و ئەکادیمیایی شەهید ژیان لە مەخموور بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە لە هۆڵی ئەنجوومەنی گەل بە بەشداری دەیان خەباتکاری ژن و بە خولەكێک ڕێزلێنان لە ڕۆحی شەهیدان دەستی پێ کرد.

دواتریش وتەی کردنەوەی چالاکییەکە لەلایەن ئەندامی تەڤگەری ژنانی گەنج کاژین ئۆزکەوە پێشکەش کرا و چالاکییەکەی پێشکەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی:”دڵخۆشین بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە، ئەوەی ئێمەی گەیاند بەم ڕۆژە خودی ڕێبەر ئاپۆ بوو.

وتیشی: بۆ ئەوەی بتوانین ئازادیی خۆمان دەستەبەربکەین، ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی پیشانداین، لە ئێستادا ڕێبەر ئاپۆ لە ناوبەینی چوار دیواردایە و تێکۆشان دەکات، بوونمان بە ڕێبەر ئاپۆوەیە و هەر ئەشبین، بۆ تێگەشتن لە ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگە خوێندنەوەی فکر و فەلسەفە و پەرتووکەکانی و ژیانکردنە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان.

دوای تەواوبوونی وتەکان، ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ژن خوێندرانەوە و لە نێوان بەشداربوواندا گفتوگۆی لەسەر کرا.

شایەنی باسە چالاکییەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ب. ق

Comments are closed.