ناوەندی هەواڵەکان
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پاش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركراون کە به‌نیازی گواستنه‌وه‌ی بڕی ١١ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون له جۆری (هیرۆیین).
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کە ڕووبەڕووی هێزەکانیان بوونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، پاش به‌دواداچوون و چاودێری ورد، شه‌وی ٢٠ـی ئه‌م مانگه له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی نزیك شارەدێی عه‌ربه‌ت، له ئۆپەراسۆنێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراودا، دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وهیان توانرا دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به ناوه‌كانی (ع م ق ) و ( ك ف) ده‌ستگیربكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌نیازی گواستنه‌وه‌ی بڕی ١١ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (هیرۆیین) بوون بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه و له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه و سه‌رجه‌م مادده هۆشبه‌ره‌كان سووتان و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیركران و ڕووبه‌ڕووی یاساكرانه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی (٢٦) له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانیان به‌رده‌وامه.
ب.گ
Comments are closed.