لە پێنج مانگی ڕابردوودا ٥ هەزار و ٤٥ پەنابەر خنکاون

ناوەندی هەواڵەکان

لە دەریای سپی و ئاتڵانتیک لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ـەوە تا ئێستا، ٥ هەزار و ٤٥ پەنابەر کە دەیانویست بگەنە کەناراوەکانی ئیسپانیا خنکاون.

بەگوێرەی ڕێکخراوی مەدەنی ئیسپانی کامیناندۆ فرۆنتێراس، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ڕۆژانە بەگشتی ٣٣ کەس بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە، واتا لە هەر ٤٥ خولەکێکدا پەنابەرێک گیانی لەدەستداوە.

ڕاپۆرتەکان بەگوێرەی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا ئامادەکراون، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان زۆربەی ئەو پەنابەرانە لەکاتی دەربازبوون لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا و دوورگەکانی کەناری گیانیان لەدەستداوە، لەم ڕێگەیەدا ٤ هەزار و ٨٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەگشتیی ٥ هەزار و ٤٥ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکان پێشبینی دەکەن ژمارەی گیان لەدەستدانی پەنابەران لەمساڵدا لە ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر بێت، بۆیە داوا دەکەن ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتە بەر.

ب.گ

Comments are closed.