سوودان… چەکدارانى پاڵپشتی خێرا دەستیانگرت بەسەر ناوچەیەکدا

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی سوودان بڵاویان کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چەکدارانى پشتیوانی خێرا ناوچەی جەبەل مەدینەیان داگیرکردووە، دەشڵێن، ئەو ناوچەیە سێ ویلایەت لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوایی سوودان پێکەوە گرێ دەدات و هەروەها، ئەو چەکدارانە ٣٠٠ سەربازى سوپای سوودانیان کووشتووە.

میدیاکانی سوودان سەبارەت بە داگیرکردنی ناوچەی جەبەل مەدینە لەلایەن چەکدارانى پاڵپشتی خێراوە بەم شیوەیە زانیاریان خستەڕوو.

میدیاکانی سوودان بڵاویان کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چەکدارانى پشتیوانی خێرا ناوچەی جەبەل مەدینەیان داگیرکردووە.

باسی لەوەشکرد، ئەو ناوچەیە سێ ویلایەت لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوایی سوودان پێکەوە گرێ دەدات، کە ئەوانیش ویلایەتەکانی نیلی شین و نیلی سپی و ویلایەتی دوورگەی شیمالان.

ئەوەشیان خستەڕوو، چەکدارەکان دەستیان گرتووە بەسەر تەواوی گوندەکانی ناوچەی جەبەل مەدینە و ٣٠٠ سەربازى سوپاى سودانیان کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە، شەڕی سوودان لە ١٥ـی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە، لە نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پاڵپشتی خێرا سەریهەڵدا، تا ئێستاش ناو بەناو شەڕ و ئاڵۆزییەكان بەردەوامە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لەو وڵاتە ئاوارەبوون.

ڕ.ش

Comments are closed.