بەریتانیا
پاش ئەوەی ئەمڕۆ ئازادییخوازان و کوردانی نیشتەجێی شاری گڵاسگۆ، لە دژی زیندانییکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لە نیوکاسڵ و بێرمینگهام و مانجستەریش بۆ هەمان مەبەست خۆپیشاندان کرا و داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان کرد بەبێ مەرج.
ئەمڕۆ لە شارەکانیی گڵاسگۆ، بێرمینگهام، نیوکاسڵ و مانجستەری وڵاتی بەریتانیا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو، لە ئازادییخوازان و چالاکوانانی کورد بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی داکۆک، لە دژی زیندانییکردنی ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی ڕێکخرا و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کرا.
لە خۆپیشاندانەکاندا، بەیاننامەی ئاژانسی ڕۆژنیوز خوێندرایەوە کە تێیدا هاتبوو، داوا لە ڕای گشتیی نێودەوڵەتیی و سەرجەم ئەو ڕێکخراو و وڵاتانە دەکەین، کە بانگەشەی مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و دادپەروەریی دەکەن، لەم کەیسەدا بەدەنگ بێن و فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارنی پەدەکە و هەرێمی کوردستان، بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، کە بە نیازن لە دادگایەکی پڕ لە فرت و فێڵ و حزبییدا دوور لە یاسا و دادپەروەریی، بەهەمان سیناریۆی زیندانییانی بادینان، لە ٣٠ـی ئەم مانگە سلێمانی ئەحمەدیش سزا بدەن.
ب.گ
Comments are closed.