بەهۆى تەقینەوەیەک لە نەیجیریا ١٨ كەس گیانیان لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەكان

میدیاکانى نەیجیریا بڵاویان کردەوە، لە شاری گوزا لە ویلایەتی بۆرنۆ لە باكووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان، بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژییەوە لەنێو ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ١٨ كەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ كەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانى نەیجیریا لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیانەوە زانیاری لەبارەى تەقینەوەیەک کە بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون بەمجۆرە زانیارى دەخەنەڕوو.

ناحوم كینێس داسو، وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی بۆرنۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژنە خۆكوژێك كە منداڵێكی لەسەر پشتی هەڵگرتبوو لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا خۆی تەقاندەوە.

دەشڵێن، بەهۆى ڕووداوەکەوە ١٨ كەس كوژران و ٢٣ كەسى دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا منداڵ و ژنی دووگیانیش هەیە.

جێگەى ئاماژەیە، تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

هـ.ئ

Comments are closed.