لە سڕبیا هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەى ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆی سڕبیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە بێلگاردی پایتەختی وڵاتەکەمان هێرش کرایە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و بە هۆیەوە پۆلیسێکی پاسەوانی باڵیۆزخانەکە برینداربووە، دەشڵێت، پاسەوانەکە بۆ بەرگریکردن لە خۆی چەکی بەکارهێناوە و هێرشبەرەکەی کوشتووە.

ئیڤیکا داسیتچ وەزیری ناوخۆی سڕبیا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتەکەی بەم شێوەیە بۆ میدیاکانى سڕبیا دوا.

وەزیری ناوخۆی سڕبیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە بێلگاردی پایتەختی وڵاتەکەمان هێرش کرایە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و بە هۆیەوە پۆلیسێکی پاسەوانی باڵیۆزخانەکە برینداربووە.

باسی لەوەشکرد، پاسەوانەکە بۆ بەرگریکردن لە خۆی چەکی بەکارهێناوە و هێرشبەرەکەی کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە، تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە ناسنامەی هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.