جارێکیتر داوای بە سزا گەیاندنی تاوانبارانی ڕۆبۆسکی دەکرێت

ناوەندی هەواڵەکان

هەوڵی دادپەروەریی بۆ ڕۆبۆسکی لە مانگی ١٥٠یەمینی کۆمەڵکوژییەکەدا دیسانەوە داوایان کرد لێپرسینەوە لە تاوانبارانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکرێت.

لە گوندی ڕۆبۆسکی سەر بە ناوچەی قلابانی شرناخ لە ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، بە فڕۆکەی جەنگی ٣٤ کۆڵبەری کورد کۆمەڵکوژکران کە ١٩ مناڵیان تێدابوو.

١٥٠ مانگ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەدا تێپەڕبووە، هەوڵی دادپەروەریی بۆ ڕۆبۆسکی هەموو ٢٨ـی مانگێک بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە و دادگاییکردنیان کۆدەبێتەوە، ئەمڕۆش لەبەردەم لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی “با بکوژان بدۆزرێنەوە، ڕۆبۆسکی دووبارە نەبێتەوە” هەڵگیرا، هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی ئیهەدە عومەر فاروق یازماجی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، سەرەتا تیشکی خستەسەر ئەو ناهەقییانەی لە کۆمەڵکوژییەکەدا ئەنجامدراون.

یازماجی ڕایگەیاند پێویستە تێکۆشانی هاوبەش بکرێت بۆ دۆزینەوەی بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە و وتی: ” ڕۆبۆسکی ئەزموونی دەوڵەت و دەسەڵاتە، شەرمەزارییە لەسەر ئەم خاکە، برینێکی قەرەبوونەکراوە و گەڕانە بەدوای دادپەروەریدا، ڕێگای ئاشتی و دادپەروەری لەسەر ئەم خاکە بە دڵنیاییەوە و سەرەتا بە ڕۆبۆسکدا تێدەپەڕێ، دۆزینەوەی بەرپرسانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و دادگاییکردنیان، سزادانی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە پێشێلکردنی هەموو مافەکانی ژیان زۆر گرنگە، لەبیرمان نەکرد، لەبیرمان نەچووە و هەرگیز لەبیری ناکەین”.

ب.گ

Comments are closed.