ئۆکراین داوای دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین لە ئەورووپا دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

ئۆکراین هەوڵدەدات هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی، ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دابمەزرێنن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بکەن.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی ئۆکراین هەوڵ دەەن وڵاتانی ڕۆژئاوای ڕازی بکەن بە دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین لە وڵاتەکەیان، ئەم داوایەش لەلایەن زۆرێک لە هاوڵاتییانی مەدەنی و بەرپرسانی سەربازیی ئۆکراینەوە کراوە کە هەفتەی ڕابردوو لە کیێڤ چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کردوون.

دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراین ڕایگەیاند، “هیچ بیانوویەکی یاسایی، ئاسایشی و ئەخلاقی نییە بۆ ئەوەی کە ڕێگربێت لەبەردەم هاوبەشەکانمان ئەگەر مووشەکی ڕووسیا لە خاکەکانیانەوە لە ئاسمانی ئۆکراین بخەنە خوارەوە”.

هەر بەگوێرەی فرانس پرێس، چەند مانگێکە ڤلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای بەرگری ئاسمانی زیاتر لە هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک نەگەیشتووەتە کیێڤ.

بە وتەی ئۆلگا ستیفانیشینا، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین، ڕەنگە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ناتۆ لە واشنتۆن لە سەرەتای مانگی ئاب تاوتوێ بکرێت.

ب.گ

Comments are closed.