پارێزەران لەبارەی ئیمرالییەوە سەردانی “سی پی تی”ـیان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

لە بارەی بارودۆخی ئیمرالییەوە، جەنگیز یورەکلی، یەکێک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە سەردانی سی پی تی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت لە نزیکترین کاتدا شاندێک بنێردرێتە ئیمرالیی.

ئەمڕۆ، جەنگیز یورەکلی، یەکێک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، لە ستراسبۆرگی فەرەنسا، لە بارەی بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە سەردانی کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا-سی پی تی کرد.

لە دوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ بەرپرسانی کۆمیتەکە، جەنگیز یورەکلی ڕایگەیاند، کە داوایان لە سی پی تی کردووە سەردانی ئیمرالیی بکەن و ڕاگەیاندراوێکی بڕواپێکەر بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکەنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر ڕاپۆرتی خۆمانمان دابوو بە کۆمیتەکە، ئێستاش هەموو ڕووداوەکانمان دەستنیشان کرد، بەڵام ئەمجارە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا بە زارەکی هەموو شتێکیان پێ ڕابگەینین.

ئەو پارێزەرە ڕاشیگەیاند، جددیەتی بارودۆخەکە و چاوەڕاوانییەکانی خۆمان بەوان گەیاند، هەروەها گوێمان لە ڕای ئەوانیش گرت، بینیم لەچی هەوڵێکدان، ئاماژەمان بەوەشدا کە پێویستە زانیارییەکانی بەردەستیان بگەیەنن بە ئێمەش.

لە بەشیی دیکە وتەکانیدا جەنگیز یورەکلی وتی: داوامان لە لە کۆمیتەکە کرد لە نزیکترین کاتدا شاندێک بنێرنە ئیمرالی، داوامان لێیان کرد، لەم بابەتەدا ڕاگەیاندراوێكی باوەڕپێکەر بۆ ئێمە و ڕای گشتیی بڵاوبکەنەوە، چونکە لە ئێستادا بۆ ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکمان پێ ناگات و ئەم بارودۆخە قەبوڵکراو نییە، ئەوانیش ئەوەیان هێنا سەر زمان کە لەم بابەتەدا مافدارین، بۆ ئەوەش لە هەوڵدا دەبن.

ب. جـ

Comments are closed.