ناوەندی هەواڵەکان
سوپای کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ کۆریای باکوور ٣٥٠ باڵۆنی پڕ لە زبڵ و خاشاکی بە ئاڕاستەی خاکی وڵاتەکەمان ڕەوانە کردووە، دەشڵێت، سەد دانە لەو باڵۆنانە سنووریان بڕیوە و گەیشتوونە شاری سیئۆلی پایتەخت و شاری گیۆنگ.
سوپای کۆریای باشوور سەبارەت بە ناردنی ٣٥٠ باڵۆنى پڕ لە زبڵ و خاشاک لەلایەن کۆریای باکوورە بۆ خاکی وڵاتەکەیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
سوپای کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ کۆریای باکوور ٣٥٠ باڵۆنی پڕ لە زبڵ و خاشاکی بە ئاڕاستەی خاکی وڵاتەکەمان ڕەوانە کردووە.
دەشڵێن، سەد دانە لەو باڵۆنانە سنووریان بڕیوە و گەیشتوونە شاری سیئۆلی پایتەخت و شاری گیۆنگ.
ئاماژەبەوەشکراوە، بە بەراورد بە جاری پێشوو باڵۆنەکان هیچ ژەهر و پیسییەکان تێدا نییە و زیانی بۆ سەر تەندروستی خەڵک و ژینگە نییە، چونکە زۆرینەی باڵۆنەکان پاشماوەی کاغەزیین.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانى ڕابردوودا کۆریاى باکور سەدان باڵۆنى پڕ لە زبڵ و خاشاکى ئاڕاستەى خاکى کۆریاى باشور کرد.
ڕ.ش
Comments are closed.