ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و کەسێک گیانی لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

لە ڕێگەی نێوان کەرکووک – سلێمانی ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا کە گەنجێکی ٢٣ ساڵە.

بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی نێوان کەرکووک – سلێمانی نزیکی شارەدێی تەکیە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا.

ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم دەبلیو) بووە و لەڕێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە، شۆفێرەکەشی گەنجێکی تەمەنی ٢٣ ساڵە گیانی لە دەستدا.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی خراپی ڕێگەوبانەکان و پابەندنەبوونى شۆفێران بە ڕێنماییەکانى هاتوچۆ و نەبوونى هیچ هێمایەک لەسەر ڕێگاکان هەزاران هاوڵاتیی دەبنە قوربانی و کەمئەندام دەبن.

ڕ.ش

Comments are closed.