لە کۆنگرەی توای-دەر جەخت لە تێکشکاندنی گۆشەگیریی کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە میانی چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی توای-دەر، جەخت لە تێکشکاندنی گۆشەگیریی ئیمرالیی و بەفراوانکردنی تیکۆشان بۆ ئازادیی پێکهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان کرایەوە، هەروەها دەستەی بەڕێوەبەریی نوێ دیارییکرا.

ئەمڕۆ، لە ناوچەی سوری ئامەدی باکووری کوردستان، بە بەشداری سەدان کەس و ئامادەبوونی نوێنەری بەشێک لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان، کۆمەڵەی پشتگیریی و پشتیوانی لە خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان “توای-دەر”، چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست.

لە میانی کۆنگرەکەدا، کەرەم جانپۆڵات، هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ماف و پشتیوانی لە خانەوادەی زیندانیان و سزادراوانی مەد “مەد-توای فەد”، باسی لە گۆشەگریی لە دژی ڕێبەری گەی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو چالاکییانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و لە زیندانەکاندا دژی گۆشەگیریی ئەنجام دەدرێت کرد و داوای بەرفراوانتر کردنی تێکۆشانی کرد.

هەروەها، ئامەد ڕزا پۆڵات، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادیی-ئۆهەدە، وتی: تا گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵنەگیرێت، تێکۆشانی ئێمە و زیندانیان بەردەوام دەبێت.

پاش خوێندنەوەی ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکان، کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردن بەردەوام بوو.

بڕیار وایە، لە ڕۆژانی داهاتوودا هاوسەرۆکانی نوێ لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەریی نوێوە ڕابگەیەندرێت.

کۆنگرەکە بە سڵاوی بەڕێوەبەرانی نوێ کۆتایی هات.

ب. جـ

Comments are closed.