ناوەندی هەواڵەکان
قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پێناو کوالیتیی و بڕی بەرهەمی ناوخۆیی و گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی هاوڵاتییان بڕیاردرا قەدەغەی هاوردەکردنی مریشک و هێلکە بەردەوام بێت، هەروەها بڕی هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵی زیندوو و ماسی کراوەبێت.
ئەمڕۆ، لە قائیمقامییەتی سلێمانی، کۆبوونەوەی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و نوێنەری ڤیرتێرنەری، ئاسایشی ئابووریی، کشتوکاڵ، چاودێری بازرگانی، کۆمەڵەی کێلگە پەلەوەرییەکان و سەندیکای عەلوە، لە بارەی هاوردەی مریشک و گۆشتی سوور و هێلکە و چەند بابەتێکی دیکە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەد بڕیاردرا، قەدەغەی هاوردەکردنی مریشک و هێلکە بەردەوام بێت و بڕی هاوردەکردنی گۆشتی سوور، ئاژەڵی زیندوو و ماسی کراوە بێت.
هەروەها پێداچوونەوە بە مۆڵەتپێدانی کێڵگە پەلەوەرییەکان و دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمی ناوخۆیی بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، لهگهڵ سهندیكا و لیژنهی عهلوهدا جهخت لە گرنگیی پێدان بە بەروبوومە ناوخۆییەکان لە ڕووی کواڵیتییەوە کرا، هاوكات گرنگی زیاتر به ساردكهرهوهكان و ههڵگرتنی بهروبوومی سهوزه و میوه بدرێت.
ی
ب. جـ
Comments are closed.