ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ، لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید لە سلێمانی، کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی د.کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان ئەنجام دەدرێت.

ماوەی ٢٣٠ ڕۆژە، پەدەکە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمانی دەستبەسەرکردووە و دادگای تاوانی یەکی دهۆک ٣٠ـی حوزەیرانی بۆ دانیشتن لەسەر دۆسییەی سلێمان ئەحمەد دیاریی کردووە.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ١٩٧ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن دیارى نەکراوە.

تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکوک بەردەوامە.

لە ئێستادا مەترسییەکانى کەوتنەوەى ئاگر لەناو بەروبوومى کشتوکاڵى جوتیارانى هەرێمى کوردستان زیاتربووە.

چالاکی و کاردانەوەکان لە دژی دەستگرتن بەسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و دانانی قەیوم لەلایەن دەوڵەتى فاشیستى ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە و بڕیار وایە لە ١٣ـی ئەم مانگە گردبوونەوەی بەرفراوان بەڕێوەبچێت.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.