ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە پێشانگایەکی گەورەدا زانکۆی سلێمانی ١٥ هەزار کتێب دەبەخشێتە هاوڵاتیان.

کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکى ئەمڕۆ لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەرلەمانتار نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە و گۆرانکاریەکانی ساز دەکات.

کاتژمێر ١١ى ئەمڕۆ بەبۆنەى رۆژی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی کارپێکردنی منداڵان منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و لایەنە پەیوەندی دارەکان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ناو کازیوەی سەرادا .

ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە ناو شارەکان و دەوروبەری شارەکان و  لە دارستان و ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامە.

ماوەی ٢٣٢ ڕۆژە، پەدەکە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمانی دەستبەسەرکردووە و دادگای تاوانی یەکی دهۆک ٣٠ـی حوزەیرانی بۆ دانیشتن لەسەر دۆسییەی سلێمان ئەحمەد دیاریی کردووە.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ١٩٩ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن دیارى نەکراوە.

تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

چالاکی و کاردانەوەکان لە دژی دەستگرتن بەسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و دانانی قەیوم لەلایەن دەوڵەتى فاشیستى ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە و بڕیار وایە لە ١٣ـی ئەم مانگە گردبوونەوەی بەرفراوان بەڕێوەبچێت.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.