ڕۆژەڤ

-کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە فولکەی دووەمی کوردسات لە سلێمانی، تیمی “گۆیژە بپارێزە”، بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی لە شاخی گۆیژە دروست دەکرێن، چالاکییەکی جەماوەریی هەمەڕەنگ، هونەریی و مۆسیقی ئەنجام دەدات.

-کاتژمێر ٤ـی ئێوارە، لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، پەرتووکی “هێز لە مندایە نەک لە شێرپەنجە” کە کۆمەڵە چیرۆکێکی ڕاستەقینەی تووشبوانی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی هیوایە توانییویانە سەرکەوتووبن بەسەر ئەو نەخۆشییەدا، مەراسیمی ناساندنی بۆ ئەنجام دەدرێت.

-لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل و دانانی قەیوم، ئەمڕۆ گردبوونەوەی جەماوەریی فراوان لە جۆلەمێرگ بەڕێوەدەچێت.

-ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە ناو شارەکان و دەوروبەری شارەکان و لە دارستان و ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامە.

-ماوەی ٢٣٣ ڕۆژە، پەدەکە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمانی دەستبەسەرکردووە و دادگای تاوانی یەکی دهۆک ٣٠ـی حوزەیرانی بۆ دانیشتن لەسەر دۆسییەی سلێمان ئەحمەد دیاریی کردووە.

-قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

-مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ٢٠٠ ڕۆژە بەردەوامە.

-بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

-هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

-پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن دیارى نەکراوە.

-تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

-شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

-دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.