هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە ٣٠ رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت

ناوەندى هەواڵەکان

پارێزگاری ماوەبەسەرچووى سلێمانی رایگەیاند، دەبوو ئەو ٣٨ مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران، دەشڵێت، هیوادراین جارێکی دیکە حکومەت دەست بۆ رۆژ ژمێری مووچە نەبات و ٣٠ رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری ماوەبەسەرچووى سلێمانی لە لێدوانێکدا لە دوای مەراسیمی جەژن ڕایگەیاند، هیوادارم جەژن ببێتە هۆی یەكڕیزی و لێكتێگەیشتن.

باسى لەوەشکرد، ئومێدەوارین دوای جەژن یاسای بودجە جێبەجێبكرێت و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

وتیشی، دەبوو ئەو ٣٨ مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو خەرجبكرایە.

لە کۆتایدا وتى، هیوادارین چی دیکە دەست بۆ رۆژمێری مووچە نەبرێت و پێویستە ٣٠ رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت.

ئ.م

Comments are closed.