هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە ناوچەیەکى هەرێم قەدەغە کرا

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاوى کردەوە، شۆفـێرانى بارهەڵگری سنوورەکەمان ئاگـادار دەکەینـەوە، کە لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە دەکرێت، دەشڵێن، ئەو بڕیارەمان لەپێناو بـەرژەوەنـدی گـشـتـی و درووسـت نـەبـوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ دەرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ئیدارەى ڕاپەڕین لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لەبارەى قەدەغەکردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە ڕۆژانى جەژندا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، شۆفـێرانى بارهەڵگری سنوورەکەمان ئاگـادار دەکەینـەوە، کە لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە دەکرێت.

دەشڵێن، ئەو بڕیارەمان لەپێناو بـەرژەوەنـدی گـشـتـی و درووسـت نـەبـوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ دەرکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەى ڕابردوودا بە بڕیارێکى قوباد تاڵەبانى لە ڕۆژانى هەینیدا هاتوچۆى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغەکرا.

ئ.م

Comments are closed.