سوودانى: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر پاراستنى سەروەری وڵاتەکەمان

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم و لەم ڕۆژەدا پەیمان لەگەڵ گەلەکەمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی لە بەرنامەی کاری حکومەتەکەماندا هەیە، دەشڵێت، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر پاراستنى سەروەری وڵاتەکەمان.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەى جەژنی قوربان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم و لەم ڕۆژەدا پەیمان لەگەڵ گەلەکەمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی لە بەرنامەی کاری حکومەتەکەماندا هەیە.

دەشڵێت، بەردەوامیی خۆمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو گەندەڵییەک دووپات دەکەینەوە.

لە کۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر پاراستنى سەروەری وڵاتەکەمان و یاساکەی و هەروەها پەرەپێدانی ئابووریەکەی.

ڕ.ش

Comments are closed.