هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە

ناوەندى هەواڵەکان

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەى ڕابردوو، عێراق ڕۆژانە بڕى ٢٢٨ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە و بەراورد بە هەفتەى پێشوتر، هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا ١٠٢ هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاو کردەوە و بەپێى ئامارەکە، ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە شەش ملیۆن و ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە نۆ وڵاتى جیهانەوە هاوردە کردووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق ڕۆژانە بڕى ٢٢٨ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە.

باس لەوەشکراوە، بەراورد بە هەفتەى پێشوتر، هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا ١٠٢ هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین بڕى نەوتى هاوردەکراوە لە هەفتەى ڕابردوودا بۆ وڵاتەکەیان لە کەنەداوە بووە و لە پلەى دووەم تا سێیەم مەکسیک و سعودیە دێن.

ئ.م

Comments are closed.