ئەمریکا: حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانمان تێکشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چەند هێرشێکمان بۆسەر بنکە و بارەگاکانى حووسییەکان لە یەمەن ئەنجامداوە، دەشڵێن، بەهۆی هێرشی هێزەکانمانەوە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى حوسییەکان تێكشکێندراون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ‘سێنتکۆم” سەبارەت بە تێکشکاندنی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چەند هێرشێکمان بۆسەر بنکە و بارەگاکانى حووسییەکان لە یەمەن ئەنجامداوە

دەشڵێن، بەهۆی هێرشی هێزەکانمانەوە حەوت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانى حوسییەکان تێكشکێندراون.

 باس لەوەشکراوە ئەم هێرشانەمان لە میانی هەوڵەکەنمان دێت بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانیەکانمان لە دەریای سوور.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە و لە پاش سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریای سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

ڕ.ش

Comments are closed.