حوسییەکان کەشتییەکی بازرگانیان لە دەریای سوور کردە ئامانج

ناوەندی هەواڵەکان

هێزی دەریایی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە بەندەری مۆخای یەمەن کە دەکەوێتە دەریایی سوورەوە کەشتییەکی بازرگانی لەلایەن حوسییەکانەوە کراوەتە ئامانج، دەشڵێن، هیچ زانیاریەک سەبارەت بە زیانەکانى هێرشەکە بۆسەر ئەو کەشتیە لەبەردەست نیە.

هێزی دەریایی بەریتانیا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە دەریایی سوور لەلایەن حوسییەکانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزی دەریایی بەریتانیادا هاتووە، ئەمڕۆ لە بەندەری مۆخای یەمەن کە دەکەوێتە دەریایی سوورەوە کەشتییەکی بازرگانی لەلایەن حوسییەکانەوە کراوەتە ئامانج.

دەشڵێن، هیچ زانیاریەک سەبارەت بە زیانەکانى هێرشەکە بۆسەر ئەو کەشتیە لەبەردەست نیە.

هاوکات، دوێنێ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا “سێنتکۆم” لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، حەوت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکانیان تێکشکاندووە.

جێگای ئاماژەیە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا حوسییەکان زیاتر لە ١٥٠ هێرشیان بۆ سەر ئەو کەشتییە بازرگانیانە کردووە کە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەڕوات و لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیانەوە خاوەنداری دەکرێن.

ڕ.ش

Comments are closed.