یەكشەممە, 16 أبر 2017 – 21:44
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
هه‌ردوو پارتى دیموکراتى گه‌لان-هه‌ده‌په و پارتى گه‌لى کۆمارى-جه‌هه‌په گومانیان هه‌یه له ئه‌نجامى ده‌نگدانى بۆ ڕیفراندۆمى ده‌ستورى تورکیا و ده‌ڵێن ته‌زویر کراوه.
به‌پێى ئه‌نجامى نافه‌رمى له ئێستادا ڕێژه‌ى 99%ى ده‌نگه‌کان له تورکیا جیاکراونه‌ته‌وه و 50.23% به به‌ڵێ ده‌نگیان داوه و ڕێژه‌ى 48.77% به نه‌خێر ده‌نگیان داوه، به‌ڵام هه‌ده‌په و جه‌هه‌په ده‌ڵێن ته‌زویر کراوه.
هه‌ده‌په ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردوه، که گومانیان هه‌یه و له هه‌ر سێ سندوقێک دوو سندوق گومانى له‌سه‌ره و ناڕه‌زایى نیشان ده‌ده‌ن و داواى هه‌ژمارکردنى ده‌نگه‌کان ده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها سڕى سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردوه، ده‌نگێکى زۆر مۆر نه‌کراوه و هه‌ژمار کراوه، ئێمه تاڕه‌زایى ده‌رده‌بڕین و ئیعتراز ده‌که‌ین.
ئه‌وه‌شى وت: ناکۆکى هه‌یه له‌نێوان ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا بڵاوى ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى سه‌ربه حکومه‌تى تورکیا بڵاوى ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌هه‌په ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردوه، به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له ده‌ستى ئێمه‌دایه ده‌نگى نا له پێشه‌وه‌یه و به ڕێژه‌ى 50.8%.
جه‌هه‌په ده‌ڵێت: ئێمه زانیاریمان هه‌یه که نزیکه‌ى دوو ملیۆن و نیو ده‌نگى مۆر نه‌کراو هه‌ژمار کراوه.
جه‌هه‌په له ئێستادا له کۆبوونه‌وه‌دایه به سه‌رۆکایه‌تى که‌مال کلچدار ئۆغڵو، ده‌یانه‌وێت هه‌ڵویستى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامى ڕیفراندۆمه‌که نیشان بده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مشه‌و هه‌ده‌په‌ش هه‌ڵوێستى خۆى ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ک.ک