سێشەممە, 10 ينا 2017 – 15:19
ڕۆژنیوز – دانا عومەر
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕیوەبەرایەتی نوسینگەکانی کارتی زانیاری لە شاری سلێمانی، ئاماری ساڵی ٢٠١٦یان ڕاگەیاند، کە داهاتی بەدەستهاتوویان ٤٥چل و پێنج ملیۆن و ٩١ هەزار دیناربوووەو 17100 کارتی زانیارییان داوە بەهاوڵاتیان.
لە کۆنگرەکەدا کە بۆ نەقیب ڕەوەند محەمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نوسینگەکانی کارتی زانیاری لە سلێمانی، ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٦دا داهاتەکانی نوسینگەکەیان بەمشێوەیە بووە:
٤٢ملیۆن و ٥٢٥هەزار کارتی نیشتەجێبوون.
یەک ملیۆن و ٢٩٨ هەزار پارەی پشتگیری.
یەک ملیۆن و ٢٦٨ هەزار پارەسی سزا (غەرامە).
دەربارەی دابەشکردنی کارتی زانیاری بەسەر هاوڵاتیاندا، نەقیب ڕەوەند وتی:” ١٣٦٤٩ کارتی زانیاریی دراوە بەهاوڵاتیان، دەرکردنەوەی کارت٢١٩٥، ونبوون ١١٦٦، پوچەڵکردنەوە ٩٠، بەگشتی ١٧١٠٠ کارت دراوە بە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین”.
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی پارێزگای سلێمانی سەرپەرەشتی ٦٧ نوسینگە دەکات لە شاری سلێمانی و شاروشارۆچکەکانی دەورووبەری بە ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕینیشەوە.
س.ح