سێشەممە, 10 ينا 2017 – 19:05
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
ده‌سته‌ى پاراستنى کانتۆنى جزیره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند فڕۆکه‌یه‌ک له باشورى کوردستانه‌وه چوون و به‌شێکى ڕۆژئاواى کوردستانیان بۆردوومان کردوه.
چه‌ند کۆپته‌رێک که گومان ده‌کرێت سه‌ربه تورکیا بن، له 3ی ئه‌م مانگه له سنوری سوریا و عێراقه‌وه چوونه سه‌ر ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری تل عه‌لۆیی سه‌ربه شاری چلاغای کانتۆنی جزیره‌یان بۆردومان کرد و دوای بۆردومانه‌که گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی پاراستنی کانتۆنی جزیره دوای لێکۆڵێنه‌وه له‌و پرسه، ئه‌مڕۆ لێدوانێکیان بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یاند.
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه: سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزه‌کانی سوریای دیموکراتی هه‌موو پڕۆژه و پیلانێکی هێزه ده‌ره‌کیه‌کانی پوچه‌ڵکرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ڕه‌قه سیاسه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌روبن کرد، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌یانی تێکدا که بۆ پێکدادانی پێکهاته‌کانی ناوچه‌که هه‌یان بوو.
ده‌سته‌ی پاراستنی کانتۆنی جزیره ده‌رباره‌ی بۆردومانکردنی هه‌رێمه‌کانی گوندی تل عه‌لۆ، لێکۆڵینه‌وه‌ی کردوه و ئه‌نجامه‌کانی به‌م شێوه‌یه بوون:
“ئه‌و کۆپته‌رانه‌ی گوندی تل عه‌لۆیان بۆردومان کردوه له باشووری کوردستانه‌وه هه‌ستاون و چه‌ند جێگه‌یه‌کی ده‌روبه‌ری ئه‌و گونده‌یان بۆردومان کردووه”.
ده‌سته‌که ڕاشیگه‌یاندووه: دوای بۆردومانه‌که کۆپته‌ره‌کان جارێکی دیکه گه‌ڕاونه‌ته‌وه باشوور، به‌ڵام نه‌زانراوه که ئه‌و کۆپته‌رانه سه‌ر به کێ بوون، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ژێرپێکردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و نیشاندانی دوژمنایه‌تی سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزه‌کانی دیموکراتی و بیری ئازاده.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: “ئێمه پێشوازیکردنی ئه‌و فڕۆکانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، ئه‌و کاره خزمه‌تکردنه به دوژمنان و دوژمنایه‌تی گه‌له‌که‌مانه، حکومه‌ته‌که‌ی پارتی به‌رپرسی ئه‌و کاره‌یه”.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ئێمه بانگ له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین که له‌به‌رامبه‌ر داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورک هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، بانگ له هێزه کوردستانیه‌کانیش ده‌که‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
له‌کۆتایشدا ده‌ڵێن: ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی پاراستنی کانتۆنی جزیره له‌سه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانی خۆمان سوورین، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دوژمنایه‌تیه‌ک هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا و خاکه‌که‌مان ده‌پارێزین.
ک.ک