چەمچەماڵ داواى دادگایکردنى تاوانبارانى شەنگال و هاوکارەکانی دەکات

چوؤرشەممە, 3 أغس 2016 – 14:20 

ڕۆژنیوز – ئاشتى ئەحمەد

ڕێکخراوەکانى بوارى ئەنفال داوادەکەن تاوان بارانى شەنگال دادگایى بکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ى ئاب، دوو ساڵ تێدەپەرێت بەسەر ئەوتاوانەى لەلایەن چەتەکانى داعش بەرامبەر کوردانى ئیزیدى لەشەنگال ئەنجامیاندا، ڕێکخراوەکانى بوارى ئەنفال لەشارۆچکەى چەمچەماڵ داواکارن تاوانبارانى جینۆسایدى ئیزیدییەکان دادگایى بکرێن.

سعود سەنگاوى وتەبێژى ڕێکخراوى ژیانەوە بۆ پرسى ئەنفال قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی:” داواکارن کاربکرێت لەسەر کەیسى کوردانى ئێزیدی، چونکە شێوەى کەیسى کوردانى ئێزیدى کەیسى ئەنفالیش لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و ڕێکخراوەکان کارى لەسەرنەکراوە، داواکارین ئەوانەى دەستیان هەبووە لەو تاوانە نامرۆڤایەتیی و دڕندانەیەدا دادگایى بکڕێت و سزاى یاساى خۆى وەربگرێت.

ئەیوب سەعید وەک کەسوکارى ئەنفالکراوان هاوسۆزى خۆی بۆ کەسوکارى کوردانى جینۆسایدى ئیزیدییەکان دەربڕى و باسى لەوەکرد کە ئەوان کەسوکاریان ئەنفالکراوەو لەئازارى کوردانى ئێزیدى تێدەگەن، بەداخەوە ئەگەر سیاسییەکانى کورد لەباشوور بەو شێوازە سیاسیەت بکەن گریمانەى جینۆسایدێکى دیکە بۆ کورد بەڕێوەیە، بۆیەداواکارن کەیسى ئێزیدییەکان بەهاوشێوەى کەیسى ئەنفال بەسیاسى نەکرێت و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بەجێنۆساید بناسێنرێت و کارى بۆ بکرێت.

ئارام ئەحمەد بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى باران بۆ پرسى ئەنفال بۆ ڕۆژنیوز دوا و وتی:” دواى تیپەربوونى ٢٨ بەسەر جینۆسایدى ئەنفالدا، جارێکى دیکە کوردانى ئێزیدى جینۆساید کرانەوە، هیواشى خواست کەیسى ئێزدییەکان وەک کەیسى ئەنفالى بەسەرنەیەت، کە لەسەر هەموو ئاستەکان پشتگوێخراوە، بۆیە داوایکرد کەیسى جینۆسایدى ئێزییەکان لەسەر هەموو ئاستەکان کارى لەسەر بکرێت بۆ ئەوەى لەو ڕێگەیەشەوە کار لەسەر کەیسى ئەنفال بکرێت، وەک چۆن تاقانەکانى ئەنفال ئێستا لەبەرەکانى جەنگدان دژى چەتکانى داعش، کوردانى ئێزیدیش بەهان شێوە لەبەرەى جەنگدان دژى ئەو چەتانە.

بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى باران بۆ پرسى ئەنفال داواىیکرد، ئەو کەسانى لەجینۆسایدى ئێزییەکاندا کەمتەرخەمبوون، پێویستە دەستنیشان بکرێن، بۆ ئەوەى بزانرێت کێ نەیتوانیوە بەرگرى لەخاکى کوردستان بکات، کێ هاوکاربووە، دادگایى بکرین و سزایى یاسایى خۆیان وەربگرن.

س.خ

Leave A Reply