سێشەممە, 18 فبر 2020 – 12:45 ڕۆژنیوز ـ گه‌رمیان
به‌یانی ئه‌مڕۆ، له سنوری شاره‌دێی زنانه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كفریی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌درێژه‌ی ئۆپه‌راسێونه هاوبه‌شه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان، ئۆپه‌راسێونێك ئه‌نجامدرا.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیان، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئۆپه‌راسێۆنه‌كه له هه‌ردوو گوندی په‌ڵكانه و شۆرا و ئه‌نجامدراوه، كه موڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌ته‌كانی داعشی تێدایه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش گه‌یشتونه‌ته گونده‌كه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی داعش ڕوویداوه و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بوو و توانراوه، دوو ئه‌میری چه‌ته‌كان ده‌ستگیربكرێت و كارمه‌ندێكی ئۆپه‌راسیونه‌كانی ئاسایشی سلێمانی به سووكی برینداربووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئاسایشی گه‌رمیان، وتیشی: ئه‌م ئۆپه‌راسێۆنه درێژكراوه‌ی ئۆپه‌راسێۆنه‌كانی دیكه‌یه كه له‌ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌نجامدراوه و تێدا توانراوه به‌م دوو كه‌سه‌وه نۆ كه‌س ده‌ستگیربكرێت، كه هه‌موویان پله‌دارن و به‌رپرسیارێتیان هه‌یه.
به پێی زانیارییه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، ئه‌و دوو ئه‌میرەی ده‌ستگیركراون داوا كراون له لایه‌ن هاوپه‌یمانان و هێزه عێراقییه‌كان، له ئێستادا له لای هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌رن.
ک.س