بكوژێك دوای ٦ ساڵ دەستگیركرا

دووشەممە, 17 فبر 2020 – 22:23  ڕۆژنیوز- هەولێر

تۆمەتبارەکە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای مەلائۆمەر لە هەولێر دەستگیرکراوە.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەڕۆژنیوزی ڕایگەیاند: لە ٣١- ٣- ٢٠١٤دا تۆمەتبارێك بە ناوی (خ.چ.ق.)، تەمەن (٣٩) ساڵ، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف لەكۆمەڵگای بنەسڵاوە هاوڵاتییەكی بە ناوی (سامان عەلی عومەر) كوشتبوو، دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتبوو، ئەمڕۆ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر توانییان لەكۆمەڵگای مەلائۆمەر دەستگیریبكەن، كە دەمانچەیەك و دوو مەخزەنی پێبوو.

د.ع

Leave A Reply