شەممە, 12 أغس 2017 – 15:05
ڕۆژنیوز – هەولێر
شاندنی دانوستان لەگەڵ بەغدا، کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمەوە پێکهاتووە سەردانی بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ، شاندنی دانوستان لەگەڵ بەغدا، کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمەوە پێکهاتووە و هەریەک لە ڕۆژ نوری شاوێس ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى، ڤیان دەخیل ئەندامى ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، فواد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم، ئەندامن تیایدا لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، ڕۆژ نوری شاوه‌یس، ئه‌ندامی شاندەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لە سەردانەکەماندا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند و لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆده‌بینه‌وه و هێڵی سورمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک نییه.
ڕۆژ نوری شاوێس، وتیشی:”ئامانجی سه‌ردانه‌که‌مان گه‌یاندنی بۆچونی هه‌رێمی کوردستانه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ئه‌و پێشێلکارییه یاساییانه‌ی، که لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندەوە کراون”.
پێ دەچێت لەم هەفتەیەدا شاندەکە سەرادنی بەغدا بکات.
بڕیارە لە ٢٥/ئەیلولی ئەمساڵ-دا ڕیفراندۆم لە باشوری کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی ڕیفراندۆمەکە تەنیا وەرگرتنی بۆچوونی هاوڵاتیانە و دەوڵەت ڕاناگەیەندرێت.
ش.ف