شەممە, 12 أغس 2017 – 19:25
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆتایى هات و دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا داواى دواخستنى ڕیفراندۆم و کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات.
ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزووتنه‌وه‌که له شارى سلێمانى کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، که‌مێک پێش ئێستاش ڕاگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر ناوه‌رۆکى کۆبوونه‌وه‌که بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوکه “له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان‌و قه‌یرانی دارایی‌و نیگه‌رانیی هاوڵاتیانی کوردستان تاوتوێ‌کران، جڤاتی نیشتمانی جه‌ختی له‌سه‌ر باشکردنی ژیان‌و بژێوی هاوڵاتیان کرده‌وه”.
هه‌ر به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆکردنی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به بژارده‌یه‌کی گونجاو ده‌زانێ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگه‌ی:
یه‌که‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌که‌وتی موچه، که حکومه‌تی هه‌رێم به نایاسایی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پاندویه‌تی.
دووه‌م: ده‌سته‌به‌رکردنی شه‌فافیه‌ت له داهاتی نه‌وت‌و غاز‌و داهاته ناوخۆییه‌کانی تر له رێگای جێبه‌جێکردنی یاسای ژماره (٢) ی ساڵی (٢٠١٥)ی په‌رله‌مانی کوردستان تایبه‌ت به سندوقی کوردستان بۆ داهاته نه‌وتیو گازییه‌کانی کوردستان‌و یاسا کارپێکراوه‌کانی وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ پاره‌ی کۆمپانیا و کاسبکاران بدرێته‌وه و پاره‌ی پرۆژه په‌کخراوه‌کان خه‌رج بکرێ‌و خزمه‌تگوزاری له هه‌مو که‌رته‌کاندا چاکبکرێت.
سێیه‌م: ڕاگه‌یاندن‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ئامانجی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ڕیفراندۆم ئامرازێکه پێش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌درێ. به‌ڵام بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له (٢٥/٩/٢٠١٧) له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی یاسایی‌و هه‌لومه‌رجی له‌باری سیاسی‌و ئابوری‌و ئه‌منیو کۆمه‌ڵایه‌تی دراوه، به تایبه‌تی کێشه‌ی ناوچه کوردستانییه دابڕێنراوه‌کان. بۆیه پێویسته ئه‌م پرسه بۆ کات‌و هه‌لومه‌رجێکی له‌بار دوابخرێ‌و بخرێته‌وه به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان.
چواره‌م: په‌رله‌مانی کوردستان، دوای رێکه‌وتنی سیاسی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئاسایی بکرێته‌وه‌و درێژه به کاری یاسادانان‌و چاودێری بکات‌و به‌رده‌وام بێت له هه‌موارکردنی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی دیموکراسی له کوردستان.
پێنجه‌م: هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کان له واده‌ی یاسایی دیاریکراوی خۆیاندا ئه‌نجام بدرێن.
ک.ک