سێشەممە, 8 أغس 2017 – 19:14
ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا
به مه‌به‌ستی به تیرۆرناساندنی دۆسیه‌که‌ى شه‌هید که‌مال پێنجوێنى له دادگای سلێمانی و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بکرانی تاوانه‌که به ماده‌کانی تیرۆر، خانه‌واده‌ه شه‌هید که‌مال و ژماره‌یه‌ک له چین و توێژه جیاوازه‌کانی شارۆچکه‌ی پێنجوێن گردبوونه‌وه و داواکاربوون دادگا به ماده‌ی 406 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاوانبارانی دۆسیه‌که‌دا نه‌کات.
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو بازاڕی شارۆچکه‌ی پێنجوێن به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک له چین و توێژه جیاوازه‌کانی ئه‌و شارۆچکه‌یه گردبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ “به‌لاڕێدانه‌بردنی” دۆسیه‌که‌ى شه‌هید که‌مال پێنجوێنى به‌ڕێوه‌چوو.
له گردبونه‌وه‌که‌دا چنور غه‌ریب، هاوسه‌ری شه‌هید که‌مال ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ ئاماده‌بوان خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد: “مه‌به‌ستمان له ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاکییه بۆ ئه‌وه‌یه که داوا له ڕای گشتی و دادگا بکه‌ین دۆسیه‌ی شه‌هید که‌مال به‌لاڕێدا نه‌برێت”.
وتیشى: هه‌روه‌ها مه‌ترسیمان هه‌یه که تاوانباره‌کانیش ڕاده‌ستی وڵاتی ئێران بکرێنه‌وه، بۆیه داواکارین هه‌موو لایه‌ک هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
پاشان کاردۆ که‌مال، کوڕی شه‌هید که‌مال به‌یاننامه‌یه‌کی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد: “له پێنج دانیشتنی دادگایی‌کردنی دوو تۆمه‌تبار به کوشتنی شه‌هید که‌مال، دان به‌وه‌دا ده‌نێن که هیچ کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ شه‌هید که‌مالدا نه‌بوه، به‌ڵام ره‌وتی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تباره‌کان وانیشان ده‌دات که دادوه‌ر به نیازی ئه‌وه‌یه که به‌پێی ماده‌یی 406ی یاسای سزادان، تۆمه‌تباره‌کان سزابدات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ی له‌پشت ئه‌م تیرۆره‌وه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئێمه پێمانوایه ده‌بێت به‌پێی ژیان و ناسنامه‌ی شه‌هید که‌مال که که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی و به مه‌به‌ستی سیاسیی کرایه ئامانج، له چوارچێوه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا لێپرسینه‌وه له‌م دۆسیه‌یه بکرێت و به‌لاڕێدابردنی به ئه‌نقه‌ست له‌م دۆسیه‌یه‌دا قه‌بوڵ ناکه‌ین و هه‌موو ڕێکارێکی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر، بۆیه ئه‌رکی دادگایه به جورئه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر بڕیار له‌سه‌ر تاوانباران بدات”.
له به‌شێکی تری به‌یاننامه‌که‌دا کاردۆ شه‌هید که‌مال، بانگی له هاوڵاتیانی شارۆچکه‌ی پێنجوێن و وڵاتپارێزان کرد، “له ئاست ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دادگا و به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه بێده‌نگ نه‌بن که هه‌وڵێک هه‌یه تاوانبارانی دۆسیه‌ی شه‌هید که‌مال و شه‌هید سدیق ساڵیاوای ڕاده‌ستی ئێران بکه‌نه‌وه”.
به‌رواری ١٣/٤/٢٠١٦ له شارۆچکه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، دوو وڵاتپارێز به ناوه‌کانی وه‌ستا سدیقی ساڵیئاوایی و که‌مال شێخ ساده (که‌مال پێنجوێنی) له کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی ئێواره ڕفێندران و پاش ماوه‌یه‌کی کورت و له کاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ٧:١٠ خوله‌کی ئێواره ته‌رمی سدیق ساڵیئاوایی له‌سه‌ر ڕێگای پێنجوێن-گه‌رمک له (نزیک چه‌می گه‌وره‌ی پێنجوێن) دۆزرایه‌وه، که شوێنی هه‌شت گولـله ده‌مانچه‌ی پێوه دیاربوو شه‌هید کرابوو، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دواتریش ته‌رمی که‌مال شێخ ساده، له نزیک پردی گۆخڵان دۆزرایه‌وه، که به ١٣ گولـله شه‌هید کرابوو.
ک.ک