چوؤرشەممە, 9 أغس 2017 – 09:51
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، بە نۆ زمان لە گوگل پلەیدا لە بەردەستدان.
کتێبەکانی “پاراستنی مرۆڤی ئازاد”، “دۆزی کورد و چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتی”، “سۆسیۆلۆژیی ئازادی”، “مێژووی ڕوحا، دیجلە و فورات”، “کێشەکەکانی بەدیموکراتیبوون لە تورکیا و مۆدێلەکانی چارەسەری لە کوردستان”، “دژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی و چەمکە ئەڵتەرناتیڤەکان” و “نەتەوەی دیموکراتی” لە گوگل پلەی دا لە بەردەستدان بۆ خوێندنەوە.
ئەو کتێبانە بە زاراوەکانی سۆرانی و کرمانجیی و هەروەها بە زمانەکانی تورکی، فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتالی و ئیسپانی بە شێوەی پی دی ئیف لەو سایتەدا هەن.
ئەو بەرنامەیە لەلایەن گروپی ئاراراتەوە ئامادەکراوە و تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس ئەو کتێبانەی داگرتووە.
ئەو بەرنامەیە لەو مۆبایلانەی بە ئەندرۆید کاردەکەن دەوتوانرێت داببەزێنرێت و کاری پێ بکرێت.
جێگای ئاماژەیە، کە بەرنامەکە ئەکاونتی تویتەر، فەیسبوک و ئینستاگرامیشی هەیە.
https://play.google.com/store/apps/details?id=net.netewademokrat.netewademokrat”>بۆ دەستکەوتنی کتێبەکان دەتوانن کلیکی ئەم لینکە بکەن
س.ح