جۆری گەڕان
كۆی بابەتەكان
بكوژێك دوای ٦ ساڵ دەستگیركرا
تۆمەتبارێك لەساڵی ٢٠١٤دا لە بنەسڵاوەی نزیك هەولێر كەسێكی كوشت و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهات، لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیركرا.
“داوادەکرێت فەلسەفە و فكری ئۆجالان بكرێتە ناو وانەی خوێندنەوە”
لەچوارچێوەی تیپەڕبوونی ٢١ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتدا بەشێک لە چالاکوانانی مەدەنی سنوری شارۆچکەی سۆران، داوادەکەن، فەلسەفە و فكری ئۆجالان بكرێتە ناو وانەی خوێندنەوە، دەشڵێن: ئۆجالان لەزیندان خەباتی عەقڵ و فکری بەڕێوەبردوە و دەیان كتێب و…
نووسەران و چاودێران یەکدەنگی بە گرنگ دەزانن بۆ دەرکردنی سوپای تورک
نووسەران و چاودێرانی سیاسیی باس لە دۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە دەکەن، ئەوان پێیان وایە، کە کورد لە گۆڕەپانەکەدا دەبێت بەر لە هەموو شتێک یەکدەنگبێت، هەروەها ئەو یەکدەنگییە بە باشترین چارەسەر دەزانن بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستاندا.
لە شارە دەوڵەمەندەکەی جیهاندا زۆرترین کەس هەوڵی خۆکوشتن دەدەن
بەپێی ئامارێک، لەسەر ئاستی عێراق لە كەركوك زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتن و هەوڵدان بۆ خۆكوشتن تۆمار كراوە، پارێزەرێک دەڵێت زۆرینەی حاڵەتەکان ژنانن و هەیانە دەکوژرێت دەڵێن خۆی خۆی کوشتووە، هەروەها گەندەڵیی و خراپی دۆخی ژیان بە هۆکارێکی دیکەی زۆربوونی…
گوندەکانی کۆبانێ تۆپباران کران
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێ-یان تۆپباران کرد.
لە گەرمیان ڕووبهڕووبونهوە ڕوویدا و دوو ئهمیری داعشیش دهستگیركران
بۆ دهستگیركردن و ڕاودوونانی چهتهكانی داعش، بهشی ئۆپهراسێونهكانی ئاسایشی گهرمیان و سلێمانی ئۆپهراسێونێكیان ئهنجامدا و دوو ئهمیری چهتهكانی داعشیشیان دهستگیركرد.
ناوەندی هێڤی لە مەخمور هاوکاریی دابەشکرد
ئەو هاوکارییانەی لەلایەن دەستپێشخەری ئاشتی و هیوای کوردستان لە ئەڵمانیاوە نێردرابوون، لەلایەن "ناوندی هێڤی"ـیەوە بەسەر هاوڵاتیانی کەمدەرامەتی کامپی مەخمورەوە بڵاوکرانەوە.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد داواکارییان پێشکەشکرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی شاری بۆرسایان کرد.
لە گردبوونەوەیەکدا داوا کرا هەستیار هۆشیار بەر لێبوردنی تایبەت بکەوێت
لەگردبوونەوەیەکدا داوا کرا ماف پەروەرو فەرمانبەری پێشووی دادگای سلێمانی هەستیار هۆشیار کە ئێستا لە زیندان بەند کراوە و مانیگرتووە، بەر لێبوردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێم بکەوێت و هەرچی زووە سەربەست بکرێت.
پەنابەرانی ئێزدی داوای ئازادکردنی خالد شەمۆ دەکەن
سەدان هاوڵاتی ئێزدی کە لە کامپەکانی باشوری کوردستان نیشتەجێن، بڕیاری دادگای موسل شەرمەزار دەکەن و داوا دەکەن خالد شەمۆ ئازاد بکرێت.