سەردانەکانی تەڤگەری ئازادیی بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمی ژنان بەردەوامە

پێنجشەممە, 20 فبر 2020 – 19:59  ڕۆژنیوز – سلێمانی

لە چوارچێوەی سەردانەکانیان بۆلای ژنانی ناو ڕێکخراو و حزبەکانی باشوری کوردستان، بە ئامانجی پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی ژنان، ئەمڕۆ شاندێک لە ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی ڕیکخراوی خوشکانی ئیسلامیی کۆمەڵ-یان کرد لە شاری سلێمانی.

شاندەکە لە ناوەندی ڕێکخراوەکە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامییەوە پێشوازییان لێکرا و ئەوانیش ئامانجی سەردانەکەیان ڕوونکردەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، باسی لەوە کرد، کە ئەمە دووەمین سەردانیانە بۆ لای ژنانی ناو پارتە سیاسییەکان ئەنجامی دەدەن و پێشتریش لەگەڵ ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەتەوە، وتیشیڵ سەردانی ژنانی ناو هەموو لایەنەکانی دیکەش دەکەین.

شەهێن محەمەد، ڕوونیکردەوە، کە ئەوان دەیانەوێت ژنانی باشوری کوردستان یەک بگرن و بەیەکەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، هەروەها وتی: ئەنجامێکی کۆبوونەوەکانمان باش و ئەرێنییە.

دواتر، شنۆ عەبدوڵا پێنجوینی، ئەندامی سەرکردایەتیی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: هەرچەند بیرۆردنەوەمان لەیەکتر جیاواز بێت، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە بەیەکەوە کێشەکانی ژنان لە باشوری کوردستان چارەسەر بکەین و بە ماف و ئازادییەکانمان بگەین.

ش.ف

 

Leave A Reply