جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتەکەی هەڵبژارد

شەممە, 22 يول 2017 – 12:39 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوویەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتەکە،و کەمێک لەمەوبەر بە هەڵبژاردنی کاندیدەکان کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کۆبوویەوەو دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی هەڵبژارد.

لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا، رەئووف عوسمان، وەک سەرۆکی جڤاتەکە ھەڵبژێردرایەوە.

ھەروەھا ساڵح ژاژڵەیی، وەک جێگری سەرۆکی جڤات و دڵخواز قادر، وەک سکرتێری جڤات ھەڵبژێردران.

وابڕیارە پاش کەمێکتر و کاتژمێر ٠١:٠٠ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بۆ زمناکۆ جەلال، ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان لە مەکۆی گۆڕان ساز بکرێت.

ر.م

Leave A Reply