هێزێکی زۆری سوپای تورک کەوتە کەمین-ی گەریلاکانەوە

شەممە, 22 يول 2017 – 13:06 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، دژی کاروانێکی سوپای تورک کە لە ٥٠ ئۆتۆمبێل پێکدەهات چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا نۆ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورک کوژران.

کاروانێکی گەورەی سوپای تورک کە لە گەڤەرەوە دەچوون بەرە شەمزینان لە پارێزگای جولەمێرگ، کەوتنە بۆسەیەکی گەریلاکانی هەپەگەوە، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورک تێکشێندرا و نۆ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورکیش کوژران.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە لە پارێزگای جولەمێرگ بە دەست گەیشتووە، کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەشەوی ڕابردوو، گەریلاکانی هەپەگە چالاکییەکیان دژی کاروانێکی سوپای تورک ئەنجامدا کە لە ٥٠ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو لە گەڤەرەوە بەرەو شەمزینان بەڕێوەبووە، لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکێندار و نۆ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورکیش کوژران.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، هێزەکانی سوپای تورک پاش ئەوەی کەوتنە بۆسەی گەریلاکانەوەو گورزی کوشندەیان لێدرا، دەستیان کردووە بە دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتیان و ڕێگایان نەداوە هیچ کە سێک لە ماڵەکەی بچێتە دەرەوە.

هەروەها دوێنێ کاتژمێر ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە لەلایەن گەریلاکانەوە ئەنجام درا، هەپەگە هێشتا ڕاگەیەندراوی سەبارەت بەو چالاکییەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەوەو کاتژمێر ٠٥:٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش، گەریلاکان دژی بارەگایەکی سوپا لە چەلێ چالاکییەکیان لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا ژمارەیەکی زۆری پێگەکانی سوپای تورک تێکشکێندرا.

س.ح

Leave A Reply