سێشەممە, 14 ينا 2020 – 11:54 ڕۆژنیوز – شاڵاو حەسەن
ئەگەرچی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بەفرباریین لە ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری کردووە، بەڵام ئەو شەپۆلی بەفربارینەی دوێنێ ڕووی لە ناوچەکە کرد جارێکی دیکە بەفری ئاوێزانی شاخی گۆیژە و ئەزمەر و پیرەمەگرونی شاری سلێمانی کردەوە و کەڤاڵێکی بێ وێنەی پێبەخشین.
لەگەڵ ئەوەی ئێستا بەشێک لە ڕێگاکانی ئەو ناوچەیە بەهۆی بەفر و سەهۆڵەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی پەک خستووە بەڵام خەڵکی شاری سلێمانی بۆ شەڕە تۆپەڵ و بینینی دیمەنە جوانەکان و گرتنی وێنەی یادگاریی ڕوویان لە ئەزمەڕ و گۆیژە کردووە.
ک.س